دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

کۆمپانیای عراقكم تەكنولوجيس، وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق، پێشەنگە لە گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکانە لە عێراقدا. ئێمە کاردەکەین بۆ دابینکردنی ژێرخانە هەرە گرنگ و هەستیارەکانی دامەزراوەکان، تۆڕی پارێزراو، خزمەتگوزارییەکانی کلاود و پێکەوەبەستنی سیستەمە گەورەکان. بۆ زیاتر لە ماوەی بیست ساڵە، توانیومانە پەرە بە کەرتی تەندروستی، گەیاندن، دامەزراوە حکومییەکان و کەرتی پیشەسازی بدەین؛ ئەمەش لە ڕێگەی دابینکردنی تەکنەلۆجیایەکی باوەڕپێکراو و مۆدێرن کە بووەتە هۆی بەهێزکردنی کارەکان و خێراکردنی پڕۆسەی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی.

دیـــدی ئێمە

ئامانجمان ئەوەیە ببینە جێگەی متمانەی هەمووان لە بواری دابینکردنی ژێرخانی تەکنەلۆجیا، خزمەتگوزارییەکانی کلاود و پێکەوەبەستنی سیستەمە گەورەکان لە عێراقدا؛ کاردەکەین بۆ بونیادنانی بنەمایەکی تەکنەلۆجیی پارێزراو، باوەڕپێکراو و هاوچەرخ کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی دامەزراوەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەسازی و خێراکردنی هەنگاوەکانی عێراق بەرەو گۆڕانکارییەکی دیجیتاڵیی هەمەلایەنە.

ئامانجی ئێمە

ئامانجمان دابینکردنی نوێترین چارەسەرە تەکنەلۆجیاییەکانە لە بواری IT لە ئاستێکی جیهانیدا؛ هەر لە دابینکەدنی داتا سەنتەرەوە تا تۆڕ و سایبەرسکیوریتی، تا دەگاتە پلاتفۆڕمەکانی کلاود، پەرەپێدانی سۆفتوێر و پێکەوەبەستنی سیستەمەکان. ئەمەش بە مەبەستی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و دامەزراوە گشتی و حوکمییەکان. ئێمە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شارەزایی تەکنیکی، تێگەیشتن و خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییە ناوخۆییەکان و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، ئامانجمان نوێکردنەوەی ژێرخانی دیجیتاڵیی عێراقە و هەوڵی جێگیرکردنی و دانانی ستانداردی نوێ و بەرز دەدەین بۆ متمانەپێکردن، جۆریی خزمەتگوزاری و بەهای درێژخایەن لە سەرانسەری عێڕاقدا.

بەهـاکانمـان

ئێمە بە وردی، دەستپاکی و داهێنانەوە کار بۆ داڕشتنی تەکنەلۆجیا دەکەین، بۆ ئەوەی سیستەمێکی پارێزراو و باوەڕپێکراو بۆ هەموو کڕیارەکانمان دابین بکەین. لە ڕێگەی شەفافیەت، وەڵامدانەوەی خێرا و شارەزایی ناوخۆییەوە، پێداویستییەکانی کڕیار دەخەینە پێشەنگی کارەکانمانەوە و پابەندین بە ڕەوشتی پیشەیی لە هەموو هەنگاوەکانماندا. ئێمە بایەخ بە هەماهەنگی دەدەین لەگەڵ هاوبەشەکانماندا و کۆمەڵگە بەرەو ئامادەیی دیجیتاڵی ئاڕاستە دەکەین؛ هەروەها، بە شانازییەوە بەشدارین لە پێشکەوتنەکانی عێراقدا، ئەویش لە ڕێگەی بنیادنانی تەکنەلۆجیایەکی بەردەوام و مۆدێرن کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ژێرخانی دیجیتاڵیی نیشتمانەکەمان.